Volume 13 , Issue 1 , April 2026 , Pages 1-8
Didar Hama Gharib 1 ; Safeen Mahmood 2
1 university of Sulaimani, College of Dentistry, Operative Dentistry and Endodontics, As Sulaimaniyah , Iraq
2 University of Sulaimani, Basic Medical Sciences, College of Medicine, As Sulaymaniyah, Iraq
Objective: It is advisable to decontaminate gutta-percha cones before their insertion into the root canal system. The prevalence of contamination remains a contentious issue. This study aimed to assess and compare the effectiveness of several chemical agents for disinfecting gutta-percha cones (GP).
Methods: One hundred and ninety size F3 GP cones were used. The cones were contaminated with Enterococcus faecalis and Candida albicans following immersion. Three chemical agents were used: 2% chlorhexidine gluconate (CHX), 5.25% sodium hypochlorite (NaOCl), and 200ppm hypochlorous acid (HOCL). GP cones were immersed in the chemical agents for periods of 1 and 5 minutes. Following disinfection, the cones were incubated in thioglycolate broth, and the turbidity of the medium was used to indicate bacterial growth.
Results: CHX and NaOCl showed time-dependent regrowth of both microbes after short (1-minute) exposures; only a 5-minute NaOCl exposure achieved sustained bacterial elimination. In contrast, 200 ppm HOCl demonstrated immediate and complete eradication of both pathogens with all exposure times, showing no regrowth over 14 days.
Conclusions: HOCl proved superior to CHX and NaOCl, exhibiting rapid, stable, and prolonged antimicrobial efficacy without significant reduction over time.
ئامانجەکان: پاککردنەوە و بێمیکڕۆبکردنی کونەکانی گوتا پەرچا پێش دانانیان لە ناو سیستەمی کاناڵی ڕەگدا پێویست و گرنگ دادەنرێت .هەرچۆنە، ڕێژەی پیسبوونی ئەم کونانە هێشتا بابەتێکی ناکۆکییە لە نێوان توێژینەوەکاندا. ئەم توێژینەوەیە بە ئامانجی هەڵسەنگاندن و بەراوردکردنی کاریگەری چەند ماددەی کیمیایی بۆ بێمیکڕۆبکردنی کونەکانی گوتا پەرچا (GP) ئەنجام درا.
ڕێگاکان: لە کۆی 190 کونەی GP لە قەبارەی F3 بەکارهێنران. کونەکان بە ڕێگەی خستنە ناو کۆلۆنییەکانی Enterococcus, Faecalis, Candida albicans بە شێوەی تاقیکاری پیسکران. سێ ماددەی کیمیایی بۆ بێمیکڕۆبکردن بەکارهێنران: 2٪ کلۆرهێکسیدین گلوکۆنات(CHX) ، ٪5.25 سۆدیۆم هایپۆکلۆرایت(NaOCl) ، و 200 ppmهایپۆکلۆرۆس ئاسید (HOCl). کونەکان بۆ ماوەی 1 و 5 خولەک لە ناو ئەم ماددانەدا دانران. دوای پرۆسەی بێمیکڕۆبکردن، کونەکان لە ناو بڕۆسی تیۆگلیکۆلاتدا کشتدران و تێکدانی زەلالی بۆ دیاریکردنی بوونی گەشەی میکڕۆبی بەکارهێنرا.
ئەنجامەکان: CHX و NaOCl گەشەکردنەوەی باکتریا و قارچیان پیشان دا، بە تایبەتی دوای بەرکەوتنی کورتخایەنی 1 خولەک، و کاریگەرییان بە شێوەی وابەستە بە کات بوو. تەنها NaOCl لە ماوەی 5 خولەکدا توانای لەناوبردنی پایەدارى میکڕۆبی نیشان دا. بە پێچەوانەوە، HOCl بە ڕێژەی 200 ppmلە هەموو ماوەکانی بەرکەوتندا توانای لەناوبردنی خێرا و تەواوی هەردوو پاتۆجینی هەبوو، و هیچ گەشەکردنەوەیەکی میکڕۆبی لە ماوەی 14 ڕۆژی چاودێریدا تۆمار نەکرا.
دەرئەنجامەکان: HOCl لە هەردوو ماددەی CHX و NaOCl باشتر بوو، چونکە کاریگەری دژە میکڕۆبی خێرا، پایەدار و درێژخایەنی پیشان دا، بێ ئەوەی لە ماوەی کاتدا کەمبوونەوەیەکی بەرچاو لە کاریگەرییەکەیدا ڕووبدات.